Channel 8 jobs and careers
Slemani, Iraq
About Channel 8
کەناڵ8 دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆ و هاوچەرخە، ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە و ناوەندی سەرەکیی کەناڵەکە لە شاری سلێمانییە کە بە پایتەختی رۆشنبیری ناسراوە. لە رێگەی دوو کەناڵی تەلەڤزیۆنی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی، دیجیتاڵ بە زمانەکانی (کوردیی ناوەند و کورمانجیی سەروو، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی و فارسی)، رادیۆ و سەنتەری توێژینەوەوە لە بەرزترین ئاستی پیشەییبوون و پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکانەوە بەرهەمە رۆژنامەوانی و زانستییەکانی پێشکەش دەکات. کەناڵ8 بە بیرکردنەوەیەکی جیهانی و دوور لە هەموو سنووربەندییەکی سیاسی، ئاینی و جوگرافییەوە زۆرترین زانیاریی پشتڕاستکراو و دوور لە لایەنگریی پێشکەشی وەرگرانی دەکات. راستگۆیی لە گەیاندن و بێلایەنیی لە گێڕانەوەدا بە ئەرکی خۆی دەزانێت و دەیەوێت بینەر، بیسەر و خوێنەرەکانی نوێترین هەواڵ و زۆرترین زانیارییان لە تەواوی جیهانەوە پێبگات. گەشتی کەناڵ8 لە سێبەری چیاکانی سلێمانییەوە دەستپێدەکات و بەناو وڵاتی دوو رووباردا تێدەپەڕێت، ئێستا و رابردوو پێکەوە گرێدەدات و بەمێژوویەکی پڕ لە شکۆمەندییەوە سنوورەکانی جیهان دەبڕێت. دەنگ بە بێدەنگەکان دەبەخشێتەوە و چیرۆکی نەگێڕدراوەی ئەوانیتر بەگوێی جیهاندا دەدات. لە کەناڵ8 هەموو هەوڵەکان لەپێناو ژیانێکدایە کە دەکرێت باشتربێت و داهاتوویەک کە دەتوانرێت گەشتر بێت. لە کەناڵ8 هەواڵ تەنیا رێگەیەک نییە بۆ زانین، بەڵکو هێزێکە بۆ گۆڕانکاری. ئێمە لەسەر رێڕەوی راستگۆیی هەنگاو دەنێین و ئەوەش پابەندیی نەگۆڕمانە.
- Employees
- 350
- Headquarters
- Slemani
Leadership
The top of Channel 8's org chart, with how many people report into each leader.
Ahmed Najm
Chairman of the Board
18 reports
ALTAF AHMED
Head of Broadcast & Technical
17 reports
Jobs at Channel 8
No open positions right now. Explore more companies on TheJobsMap.